خوای گەورە کتێبەکانی بەرێ کردن و پێغەمبەرەکانی ڕەوانەکەردن تا نیشانەیێک بن بۆ ڕێنوێنی سەرلێشێواوەکان بۆلای ڕێگەی بەختەوەری؛ خوای گەورە دەفەرموێت:«طه مَا أَنزَلْنَا عَلَيْكَ الْقُرْآنَ لِتَشْقَی/(ئەێ پێغەمبەر!) ئێمە قوڕئانمان بۆتو نەناردووە تا (لە خەفەتی ئیمان نەهێنانی کافرەکان و قبووڵ نەکردنی شەریعەتی خوا) خۆ ماندوو و خەمبار بکەی» [طە:۱-۲]. و بەندایەتێکی ڕێپێداوە کە مرۆڤی بۆلای کاری چاک ڕێنوێنی کردووە و ڕێگەی بۆ تەخت دەکات.

نوێژ توێشویێکە بۆ ئەو ڕێگەیە کە بەندە بە یارمەتی ویستن لەوی، لە بارەگای خوای خۆی ڕادەوەستێت و بە ڕاز و نیاز خەریک دەبێت، حاڵ‌خراپی خۆی لەوی دادخوازی دەکات و لە کاتی كوێره‌وه‌رێکان، پێداویستییەکانی خۆی لەوێ داوا دەکات و کاتی ڕزق و ڕۆزی و بەخشینی خوایی، شوکرانە‌‏بژێری لەوی دەکات و داواکاری زیادبوونی ڕزق و ڕۆزییە د لەکاتێکدا کە لە هەستی هۆگری ئەو و جوانی پێک‌‌گە‌یشتن، چێژ وەردەگرێت...

نقیمی ئەو تۆقە، شەونوێژە. دە شەودا هەر دۆستێک لەگەڵ خۆشەویستەکەی خەڵوەت دەکات و لە خەڵکی دوور دەبێتەوە، بەخەبەری و شەو بێداری بۆوی ڕەوان و شیرین دەبێت و لە زانینی ئەو واتایە، بە شەوق و شادی و خۆشحاڵی چاوەڕوانی دەکات کە شەو پەردەکانی تاریکی خۆی بڵاو بکاتەوە تا لە ڕاز و نیازی خوا کەڵک وەربگرێت کە بەندە بە ڕاز و نیاز لە بارەگای ئەو نزیک و بە گیرا بوونی ویستەکانی لەلایەن خوای بەرزەناو لەلای وی خۆشەویست دەبێت. خوای گەورە دەفەرموێت ئایا پرسیارکەرێک هەیە کە شتێکی بوێت و بیدەمێ؟ ئایا کەسێک هەیە کە داوای لێبوردن بکات تا لێی ببورم؟! پێغەمبەر فەرموی: «إِنَّ فِى اللَّيْلِ لَسَاعَةً لاَ يُوَافِقُهَا رَجُلٌ مُسْلِمٌ يَسْأَلُ اللَّهَ خَيْرًا مِنْ أَمْرِ الدُّنْيَا وَالآخِرَةِ إِلاَّ أَعْطَاهُ إِيَّاهُ وَذَلِكَ كُلَّ لَيْلَةٍ /بێگومان دە شەودا چرکەیەک هەیە کە هەر بەندەیێکی موسوڵمان دەو چرکەیەدا لە خوا چاکەیێک لە چاکەکانی دونیا و قیامەت داوا بکات، خوا ئەو چاکەیەی پێ دەدات و ئەو چرکە دە هەموو شەوێکدا هەیە» گێڕانەوەی [مسلم]

شەوبێداری، خولق و ڕەوشتی پاک و بێ ڕیا و گۆرەپانی شەڕی پێشڕەوانە. خوای گەورە دە ڕۆشنایییه‌كانی خۆیدا لەسەر دڵەکانی دەست لێ هەڵگران ڕووناکی دەداتەوە و ڕزق و ڕۆزی خۆی لەسەر خۆشەویستەکانی خۆی، دادەبارێنێ، کەواتە بەختەوەر ئەو کەسەیە کە بۆلای شنەی ئەو بڕوات و چارەڕەش ئەو کەسەیە کە لە دڵسۆزی و بەخشینی ئەو گەورەیە بێ‌ئاگا بێت و زەرەرمەندیش ئەو کەسەیە کە تاوانەکان ئەویان دیلی خۆی کردووە و لە قازانج کردن و دیارێکانی ئەو پیرۆز کردەوە، بێ‌بەش بێت. جێگەی سەرسوڕمان نییە کە پێغەمبەر (د.خ) ئەوندە شەونوێژی پێ واجب بووە کە لاقەکانی پیرۆزی ئەستوور دەبوون و ئووممەتی خۆی بۆ شەو بێداری هان‌‌بدات. پێغەمبەر فەرمووی: «عليكم بقيام الليل فإنه دأب الصالحين قبلكم وقربة إلي الله تعالي ومنهاة عن الإثم وتكفير للسيئات ومطردة للداء عن الجسد / بە شەونوێژ ئەمەگدار بن کە بەجێ هێنانی ئەو نەریت و شێوەی پیاوچاکانی پێش ئێوە بووە و دەبێتە ھۆی نزیکبوونەوە لە خوا و دوورکەوتنەوە لە تاوانەکان و تۆڵەی کاری خەراپ و نەشیاو و دەبێت بەرگری ئێشەکانی جەستە» گێرانەوەی [ترمذی]

و ئەوان لە تەرک کردنی ئەو دوور دەخاتەوە، لە “عبداللە بن عمرو بن عاص“ (رضی اللە عنە) 

گێڕدراوەتەوە کە دەڵێت: پێغەمبەر(د.خ) پێی فەرموووم:«يَا عَبْدَ اللَّهِ، لا تَكُنْ مِثْلَ فُلانٍ كَانَ يَقُومُ اللَّيْلَ فَتَرَكَ قِيَامَ اللَّيْلِ / ئەی عەبدوڵڵاھ وەکوو فڵانی مەبە کە لە سەرەتادا شەونوێژی دەکرد. و دواتر، تەرکی دەکرد» [متفق علیە]

ڕاوەستانی شەو شێوەی چاکەکارانە، “ عبداللە بن مسعود“ کاتێک کە چاوەکان هێدی دەبوون، بۆ شەونوێژە ڕادەوەستا و تا بەیانی لەوی وەکوو دەنگی مێش‌هەنگوین دەبیسترا.

“عبدالعزیزی بن ابی روّاد“ (رحمەاللە) هەرکاتێک کە جێگەکەی بۆ خەوتن ئامادە دەکرد، دەستی لەسەر جێگەکەی دادەنا و ئەوی دەپشکنی و دواتر دەیکوت: چ باش نەرمی؟! بەڵام فەڕشەکان و رایەخەکانی بەهەشت لەتو نەرمترن. دواتر نوێژی دەکرد.

کاتێک کە “ابوشعثاء“ (رحمەاللە)  بە حاڵەتی سەرەمەرگ گەیشت، گریانی بەرز بۆوە، لێیان پرسی: بۆچی دەگرێی؟ دە جوابدا فەرمووی: لە ڕاوەستانی شەو و شەوبێداری قازانجی تەواوم نەبردووە.

ئەوە بوو شێوەی پیاوچاکان و چاکەکاران! بەڵام ئێمە لە کوێی کاری ئەواندا جێگیر بووینە؟!

ڕاوەستانی شەو گۆرەپانێکە کە بەندە دەویدا لەسەر داواکانی نەفسی سەردەکەوێت و لەسەر کەڵکەڵەکانی شەیتانی زاڵ دەبێت. و لە خوای دلۆڤان نزیک و لە چەپەڵی تاوانەکان خاوێن دەبێتەوە.

لەو لایەنەوە ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ و دژایەتی، هێز و توانایێکی دەگرێت کە دە گۆڕەپانەکانی شەڕدا بەسوود بێت و لە خەزای شەڕ لەگەڵ دوژمنانی دین لەوی کەڵک وەربگرن تا لەژێر ئاڵای خواپەرستانی شەو و سوارچاکانی ڕۆژ بەیەک بگەن.

ڕاوەستانی شەو چۆڵییەکە کە موسوڵمانان دەوی دا بیر لە گەورەیی ئافرێنه‌كانی خوا و سەرسوڕھێنەرەکانی خوڵقاندنی به‌دیهێنراوەکانی ئەو خەریک دەبێت و دەرفەتێکە تا لە نەفسی خۆمان لێ‌پرسینه‌وه‌ بکەین و گیان و ڕوحی خۆی ببینێتەوە و بە شکاندنی بارودۆخی بەستنی خۆی، بۆلای خوا لە خلیسکانەکان و هەڵەکانی خۆی تۆبە بکات و لەگەڵ خوای خۆی پەیمان ببەستێت کە چدیکە بۆلای گوناح نەگەرێتەوە و خواپەرستییەکانی زیاتر بکات.

ڕاوەستانی شەو پەناگەی ستەم‌‌لێکراوەکانە کە  لە بێ‌دەسەڵاتی خۆیان لە دەرگای خوای گەورە سکاڵا دەکەن و لەوی داوای یارمەتی دەکەن، وریا بە کە تیری شەوگار بە هەڵەدا ناچێت.

ڕاوەستانی شەو چەکی بانگهێشتکارە کە ئەوی لەسەر روووه‌ر‌گێڕی و نکۆڵی لە کاڵان دەکێشێت و بەوی برینەکانی کە لە گاڵتەپێکردن و گەمەکردن سەرچاوەیان گرتووە دەرمان دەکات و بەوی دەروازەی زانین لە دڵەکان و بیرکردنەوەکان دەکاتەوە.

“سعید بن مسیب“ (رحمەاللە) دەڵێت: بێگومان پیاو، شەو زیندوو ڕادەگرێت، دواتر خوای گەورە دە دموچاوی ئەودا ڕوناکێکی دادەنێت، لەسەر بنەمای ئەو موسوڵمانان ئەویان خۆش دەوێت و هەرکەسێک کە ئەوی دەبینێ لەگەڵ ئەوەشدا کە تا ئێستا ئەوی نەدیتووە، لەگەڵ وی هاوڕێیەتی دەردەبڕێت.

ئەوەی گوتراوە هاتوینە، تیشکێکی کەم بوو لە ترووسکەکان و تێپەڕبوونێکی خێرا بوو لەسەر خەزێنەکان و ئاماژەی تێپەڕین بە نهێنییەکان و ڕەمز و ڕازەکانی ڕاوەستانی شەو. لەوانەیە ئێمە ناچار بکات کە بەدوای دەستکەوتنی ڕۆشنایییه‌كان هەنگاو بنێین و نهێنییەکانی ئەو بدۆزینەوە.